ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران گومانلێكراوێكی باڵای ئه‌لقاعیده‌یان ده‌ستگیركردووه كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه‌ی سامه‌راوه هه‌بێ كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نه‌ژادی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا.
موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا گوتی ئه‌و گومانلێكراوه خه‌ڵكی تونسه و به ئه‌بو قودامه ناسراوه و له پێكدادانێكی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مریكی‌دا بریندار بووه.
به‌ڕێز ئه‌لروبه‌یعی گوتی ئه‌بو قودامه دانی هێناوه به‌وه‌ی كه ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و مه‌زاره مێژووییه‌ی شاری سامه‌را دا هه‌بووه كه له 22ی مانگی دووی ئه‌مساڵدا ڕوویدا، به‌ڵام گوتیشی هێشتا ڕێبه‌ری ئه‌و شانه‌یه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و هێشتا به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
له لایه‌كی دیكه‌ش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له نزیك مزگه‌وتێكی سه‌ر به سونه‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆته هۆی كوشتنی سێ كه‌س. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێش بۆته هۆی كوشتنی عێراقیه‌كی دیكه له نزیك پایته‌خت.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی گوتویه‌تی ژماره‌یه‌ك گروپی یاخیبوان په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ووتوێژ له‌گه‌ڵیدا به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر لێخۆشبونیان وه‌ك به‌شێك له پلانی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی. به‌ڵام گوتیشی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له كاره كوشتنكارییه‌كانی دژ به سه‌ربازه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكی دا هه‌بووه، ئه‌و بڕیاری لێخۆشبوونه نایانگرێته‌وه.