کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن گروپی حه‌ماس و فه‌تح گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به دان پیادان به بوونی ئیسرائیل.
ئه‌و ڕێکه‌وتنه کۆتایی به چه‌ندین هه‌فته له دانوستاندنی چڕوپڕی نێوان ڕێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیه ده‌هێنێت.
وورده‌کارییه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه ئاشکرا نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له گروپه پچوکه‌کانی دیکه ڕازی نین به‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه.
حه‌ماس پێشتر ڕازی نه‌بوو به دان پیادان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی. ڕێکه‌وتنامه نوێکه‌ش له لایه‌ن به‌ندکراوه فه‌له‌ستینیه‌کانی زیندانه ئیسرائیلی‌یه‌کان نوسراوه که تیایدا بانگه‌شه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له که‌ناری خۆرئاوا و غه‌ززه ده‌که‌ن.
ئه‌م ڕێکه‌وتنامه‌یه له کاتێکدا دێت که سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان له‌سه‌ر سنوری که‌رتی غه‌ززه کۆبونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی ڕفێندراوه. گروپێکی چه‌کداری فه‌له‌ستینی به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و کاری ڕفاندنه نیشانداوه و گوتوشیانه جوله‌که‌یه‌کی ترییان له که‌ناری خۆرئاوا ڕفاندووه.
کاربه‌ده‌ستانیسیاسی فه‌له‌ستینیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه