كامیۆنی ژاپـۆنی كه كه‌لوپه‌ل و ماشـێـنی سه‌ربازی هێزه‌كانی ژاپـۆنی هه‌ڵـگرتبوو
عێراقیان به‌جێهێشـت. ئاماژه‌یه‌كه به ده‌ستـپـێـكردنی كشـانه‌وه‌ی ژاپـۆن له‌و وڵاته‌ی كه به جه‌نـگ وێران بووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و تـیپه له‌شـكریـیه‌ی ژاپـۆن بینرا كه په‌ڕیـوه‌ته‌وه بۆ كوه‌یت پاش ئه‌وه‌ی بنكه‌كه‌ی له شاری سه‌ماوه له پارێزگای موثه‌نای باشوری عێراق به‌جێهێشت. به پـێی ئه‌و خـشـته‌یه‌ی دانراوه بڕیاره له مانـگی ئاینده‌وه پاراستنی ئاسایش له‌و پارێزگایه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌وه بدرێته ده‌سـتی هێزه عێراقـیـیه‌كان.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌ی ڕابوردوو سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆنی جونیچیرۆ كۆیزوومی ڕایگه‌یاند كه 600 سه‌ربازی ناشه‌ڕكه‌ری ژاپـۆنی ئه‌ركه مرۆیـیه‌كانی خۆیان له عێراق جێبه‌جێ كردووه و به‌جێی ده‌هێـڵن.
به‌ڕێز كۆیزوومی پـشـتیوانی له ڕێبازی ئه‌مریكای له عێراق كردووه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ژاپـۆنیـیه‌كان دژی ناردنی هێزه‌كانیان بوون بۆ عێراق.
هه‌رچه‌نده ژاپـۆن هێزه پـیاده‌كانی له عێراق ده‌كشـێنێته‌وه به‌ڵام هێزه ئاسمانیـیه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكیـیه‌كانی له‌و وڵاته بۆ گواسـتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و پـێداویـسـتیـیه له‌شـكریـیه‌كان و هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا.
شـایانی باسه كه‌س له هێزه‌كانی ژاپـۆن زیانی پـێنه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام یاخیبووان 6 هاوڵاتی ژاپـۆنیـیان كوشـتووه، كه دووانیان دیبلۆماسی بوون.