Accessibility links

ئه‌لمالكی بۆ ئاشـكراكردنی پلانی ئاشـتبوونه‌وه‌ خۆی ئاماده‌ ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌و خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ پـێـشـكه‌ش كردنی پـلانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی به‌ په‌رله‌مانی عێراقی له‌ كاتێـكدا كه‌ توندوتیژی له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌ پـێی سه‌رچاوه‌ سـیاسـیـیه‌كان نوری ئه‌لمالكی به‌ نیازه‌ ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌می په‌رله‌مان پلانه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.

نووسـینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ڵێت پلانه‌كه‌ له‌ 28 خاڵ پـێـكـهاتووه‌، له‌وانه‌ لێبـوردنی بۆ هه‌ندێـك له‌ یاخیبووان تێدایه‌ وه‌ك هه‌وڵـێـك بۆ ڕاكێـشانی ئه‌و تاقمه‌ چه‌كدارانه‌ بۆ مێزه‌كانی دانوسـتاندن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ باكوری به‌غدا، له‌ تكریت، ناڕه‌زایی ده‌ستیپـێـكرد دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـبه‌رێـكی سـوونی گه‌وره‌یان ده‌سـتگیر كرد به‌ ناوی شێخ جه‌مال عه‌بدول كه‌ریم ئه‌لده‌یان له‌گه‌ڵ دوو كوڕی به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێـك كوڕه‌كانی ئازادكران.

XS
SM
MD
LG