Accessibility links

وێنه‌گرێـكی سـویدی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ مه‌قادیشـۆ ده‌كوژرێت


له‌ سـۆماڵ، چه‌كدارێـكی نه‌ناسـراو له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌خت ته‌قه‌ی له‌ وێـنه‌گرێـكی سویدی كردووه‌ و كوشـتوویه‌تی.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید هه‌واڵه‌كه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند قوربانیـیه‌كه‌ ناوی مارتن ئه‌دله‌ره‌، شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن كاتێـك ئه‌دله‌ر ڕۆژی هه‌ینی وێنه‌ی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی ده‌گرت هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ناوێتی به‌ سـنگیـیه‌وه‌.

ڕێبه‌رانی یه‌كێتی دادگا ئیسـلامیـیه‌كان كه‌ كۆنترۆڵی مه‌قادیشۆ له‌ ده‌سـتیان دایه‌ كوشتنه‌كه‌یان مه‌حكوم كرد، وه‌ ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ چه‌كداره‌ ده‌ده‌ن به‌ دادگا.

شـایانی باسه‌ خۆپـیـشـاندانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگا ئیسـلامیـیه‌كان ڕێـكخرابوو بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن له‌سه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌ثیوبیا له‌ كاروباری ناوخۆی سـۆماڵ. ئه‌ثیوبیاش ئه‌و تومه‌ته‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، شـاندێـكی دادگا ئیسـلامیـیه‌كان ڕێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سۆماڵ مۆركرد.

XS
SM
MD
LG