ڕێـكـخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی (WHO) ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دان نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له نێو خێزانێـكی ئه‌نده‌نوسـیدا له ئه‌ندامێـكی خێزانه‌كه‌وه بۆ ئه‌ندامێـكی دیكه‌ی ناو هه‌مان خێزان گواسـترابێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ڤایرۆسه نه‌چۆته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خێزانه.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئه‌نجامی تاقیـكردنه‌وه پـزیشـكیـیه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسـیا ڕاگه‌یاند و گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه هه‌موو هه‌شت سه‌رخێزانی خانه‌واده‌یه‌كی توشی نه‌خۆشـیـیه‌كه كردبوو، وه ڤایرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌شـته‌مین قوربانی خێزانه‌كه‌دا فه‌وتاوه.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی WHO جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له مانـگی ڕابوردوودا ڤایرۆسه‌كه هه‌ندێ گۆڕانـكاری به‌سه‌ردا هاتووه، وه له نێو ئه‌ندامانی خێزانـێـكی ئه‌نده‌نوسی له باكوری سـۆمه‌تره گواسـتراوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتیان گۆڕانـكارێـكه به‌و شـێوه‌یه نه‌بووه كه زۆر به ئاسانی بـگوێزرێـته‌وه.
شـایانی باسه له كۆتایی سـاڵی 2003 دا و هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 120 كه‌س گیانیان به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان له ئاسـیا بوون.
شـاره‌زایان پـێـیان وایه ڤایرۆسی جۆری H5N1 ده‌بێت به په‌تایه‌كی كوشـنده، وه به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو بتوانێت به ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاو بـبێـته‌وه.