وه‌زیری دادی ئه‌مریكی ئه‌لبێرتۆ گۆنزالز ده‌ڵێت 7 گومانلێكراوی تیرۆریست له شاری مایامی ستانی فلۆریدا ده‌ستگیركراون كه به نیاز بوون هێرشی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن.
گۆنزالز له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له واشنتۆن له ڕۆژی هه‌ینیدا گوتی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیركراون گوناهبار كراون به‌وه‌ی له نه‌خشه‌كێشانی ژماره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌رچه‌ند نیشانه‌یه‌ك له ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌لقاعیده‌یان كردووه.
به‌ڕێز گۆنزالز گوتویه‌تی ئه‌و گومانلێكراوانه به نیاز بوون هێرشی وه‌ك یاخود گه‌وره‌تر له هێرشه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 ئه‌نجام بده‌ن. یه‌كێك له نیشانه‌كان باڵه‌خانه‌ی سیرز له شیكاغۆ و بینای ده‌زگای FBI له مایامی و چه‌ندی بینایه‌كی حكومی تر. به‌ڵام ئه‌و گومانلێكراوانه نه‌یانتوانیوه قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی پلانه‌كانی ئه‌و هێرشانه ته‌واو بكه‌ن.
یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كان ناوی نه‌سروالله باتیستی بووه كه له ساڵی 2005 دا به نوێنه‌رێكی ئه‌لقاعیده‌ی گوتووه هه‌وڵی دامه‌زراندنی له‌شكرێكی ئیسلامی داوه كه هانی جیهاد بدات.
گۆنزالز ده‌ڵێت یه‌كێك له تاوانباره‌كان په‌نابه‌رێكی نایاسایی خه‌ڵكی هایتییه و یه‌كێكی دیكه‌یان مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له ئه‌مریكا هه‌یه و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌مریكین.
وه‌زیری دادی ئه‌مریكی گوتیشی ئه‌و كۆمه‌ڵه تاوانباره له ناو ووڵاتدا بونه‌ته ئه‌ندامێكی به‌وه‌فای گروپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده و به‌هۆی كاركردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی نهێنی ده‌زگای زانیاری‌دا كه به هه‌ڵه به ئه‌ندامێكی سه‌ر به‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه تێگه‌یشتوون، ئاشكرا بوون.