Accessibility links

ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی ئێران به‌ یارمه‌تیدانی یاخیبوونی شیعه‌ی عێراقی تاوانبار ده‌كات


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، له‌ لێدوانـێـكی كورتدا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، گوتی ئه‌و هیچ به‌ڵـگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ نیـیه‌ كه‌ ئێرانیـیه‌كان به‌ ڕاسـتی له‌ عێراق دان. گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئێران له‌بری خۆی خه‌ڵـكی دیكه‌ به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆریسـتیـیه‌كانی له‌ عێراق، كه‌ له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ و هه‌روه‌ها گه‌لی عێراقیش.

هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ناتوانێت بڕیاری ئه‌وه‌ بدات هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌م بـكرێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رفه‌تی ده‌بێت بۆ كاری زیاتر له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌ نوێـیه‌كانی عێراق.

هه‌ر له‌ هه‌مان لێدواندا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، دۆناڵد ڕامسـفێڵد گوتی دوا پـێـكهاته‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات نیشـانه‌یه‌كی باش بوو. گوتیشی له‌ كۆتایـیدا ئه‌مریكا له‌ شـوێنێـكدا ده‌بێت كه‌ ئاسایش زیاتر تیایدا به‌رقه‌رار ده‌بێت چونكه‌ حكومه‌تی عێراقی شه‌ڕی تیرۆریسـتان ده‌كات و نه‌ك كۆمه‌كیان بكات.

XS
SM
MD
LG