سه‌رۆك بوش به‌نیازه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له بوداپـێست سـتایشی گه‌لی بولگاری بكات له
میانه‌ی مه‌راسیمی به‌رز ڕاگرتنی په‌نجایه‌مین سـاڵیادی شـۆڕشی هه‌نگاریا له دژی ده‌سه‌ڵاتی سـۆڤێـتی.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش ده‌یه‌وێت هه‌نـگاریا وه‌ك نمونه‌یه‌كی دیموكراتی بهێنێته‌وه تاوه‌كو گه‌لانی دیكه چاوی لێـبكه‌ن.
هه‌نـگاریـیه‌كان له سـاڵی 1956 دا شـۆڕشـێـكیان به‌رپاكرد له دژی حوكمی سـۆڤـێـتیدا، وه كرێملینیش تانـكی بۆ بوداپـێستی پایته‌خت نارد تا شـۆڕشـه‌كه سه‌ركوت بكه‌ن. زیاتر له 2 هه‌زار هه‌نـگاری له‌و شـۆڕشه‌دا كوژران.
شـایانی باسه سه‌رۆك بوش چوارشه‌ممه گه‌یشـته بوداپـێست پاش كۆنـگره‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه یه‌ك ڕۆژی له ڤـیه‌نـنا خایاند.
سه‌رۆك بوش سـتایشی ڕێبه‌ره ئه‌وروپـیـیه‌كانی كرد له‌سه‌ر هاوكاریـیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراتی له ناوچه‌یه‌كی وه‌كو به‌ڵقان.
به‌ڕێز بوش دانی به نیگه‌رانی ئه‌وروپـیـیه‌كاندا دانـاوه سه‌باره‌ت به به‌ندیخانه‌ی تیرۆریسـتان له گوانتانامۆ به‌ی له كوبا.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌ویش ده‌یه‌وێت بـبینێت ئه‌و به‌ندیخانه داخرابێت، به‌ڵام هه‌ندێ له گیراوه‌كانی به خوێن‌ڕێژ و دڕنـده ناوبرد، گوتیشی فه‌رمانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگای باڵای ئه‌مریكا تا له‌سه‌ر چۆنێـتی دادگایـیـكردنه‌كه‌یان بڕیار بدات.