ڕۆژنامه‌نووسان له ئه‌فغانسـتان ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به ڕێـنمایـیه
نوێـیه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر میدیا، كه تیایدا گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تاڵیبان قه‌ده‌غه كراوه و هه‌روه‌هاش ڕه‌خنه‌گرتن له هێزه سه‌ربازیـیه بیانی و ئه‌فغانیـیه‌كان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژنامه‌نووسان خۆپـیـشـاندانێـكیان له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان سازداوه و داوایان له حكومه‌ت كردووه ئه‌و یاسا مشـتومڕ له‌سه‌رانه هه‌ڵبوه‌شـێـنێته‌وه.
په‌یامنێرانی ناوخۆیی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن نووسـراوێـكی دوو لاپه‌ڕه‌یـی‌یان دراوه‌تێ له‌گه‌ڵ ڕێـنمایی‌یه‌كاندا كاتێـك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌فغانسـتاندا كۆبوونه‌وه.
له‌و نووسـراوه‌دا هاتـووه نابێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تیرۆریسـتاندا بكرێت و ناشـبێت ڕه‌خنه له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی بگیرێت و یان له هێزه بـیانیـیه‌كان.
ڕه‌حیمولڵا سه‌مه‌نده‌ر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـنمایـیانه سانسۆركردنێـكی ئاشـكرایه.
حكومه‌تی ئه‌فغانسـتانیش نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی سـانسـۆری میدیای كردبێت. ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای گوتویه‌تی حكومه‌ت ته‌نها ده‌یه‌وێت به شـانوباڵی تیرۆریزمدا هه‌ڵنه‌درێت و یان دانانی سه‌كۆیه‌كی قسه‌كردن بۆیان.