سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی جیهان یه‌كگرتوون له ئامانجیاندا بۆ ڕێگه گرتن له ئێران له‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌بێت ئێستا ئه‌و هێزه سه‌ره‌كیانه‌ی جیهان به‌ره‌یه‌كی دیپلۆماتی هاوبه‌ش پێك بهێنن تاوه‌كو ئێران قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن واز له به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی بێنێت. هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خوازیاره به‌شداری ووتوێژه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران بكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران له سه‌ره‌تادا كرده‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش له ڤیه‌ننا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك ڕۆژی لوتكه‌ییدا له‌سه‌ر ئێران و ژماره‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی تر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی به‌رنامه‌ی ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پلانی كۆمه‌ك كردنی ئابوری له لایه‌ن ڕۆژئاواوه له دره‌نگانێكی مانگی هه‌شت‌دا، ماوه‌یه‌كی زۆر دوور و درێژه بۆ چاوه‌ڕوانكردنی وه‌ڵام و گوتوشیه‌تی بۆ لێكدانه‌وه و شی كردنه‌وه له لایه‌ن ئیرانیه‌كانه‌وه پێویست ناكات ئه‌وه‌نده بخایه‌نێت.