پشكنه‌رێكی گشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانێكی گونجاوی بۆ دیاریكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌و باڵندانه‌دا نیه كه بۆ بازرگانی كردن به‌خێو ده‌كرێن.
له پێداچونه‌وه‌یه‌كی ئه‌م دواییه‌دا به كاروباری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكادا، ئۆفیسی پشكنه‌ری گشتی بۆی ده‌ركه‌وتووه هه‌موو په‌له‌وه‌رێك بۆ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌پشكنرێت به‌ڵام گوتوشیه‌تی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه خۆبه‌خشانه‌یه و هیچ ڕێگه‌یه‌ك یان شێوازێكی دیاریكراوییان نیه بۆ گه‌یاندنی به‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس له زاری كارین ئێگهرت ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكاوه ده‌ڵێت ئه‌و به‌ره‌نجامانه‌ی پێداچونهوهكه پلانه‌كانی ئاماده‌كاری و چۆنیه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له ده‌می بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده فراوانترێك ده‌كات.
هاوكاتیش ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌نده‌نوسیا، پیته‌ر ڕۆده‌ر شاره‌زای ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ گوتویه‌تی ئه‌نده‌نوسیا بۆ ساڵی داهاتوو پێویستی به په‌نجا ملیۆن دۆلاری تره بۆ ڕێگه گرتن له ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
ڕۆده‌ر ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه یارمه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌نده‌نوسیا ده‌دات باشتر چاودێری بكات و هه‌روه‌هاش به خێرایی به‌رنامه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه ڕێك بخات.