سه‌رۆك بوش و گه‌وره ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دانیان به جیاوازییه‌كانی نیوانیانداوه ناوه به‌ڵام كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان له ڤیه‌ننا به كۆبونه‌وه‌یه‌كی به به‌رهه‌مدار ناوزه‌د كردووه.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نه‌مسا هێینز فیشه‌ر كۆبۆوه كه ئێستاكه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
ئه‌م ووتوێژانه له پێش نا‌نخواردنی نیوه‌ڕۆ هات كه تیایدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیر ۆڵفگانگ شوسێل و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپی خۆسێ مانوێل باراسۆ و سه‌رۆكی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خاڤیار سۆلانا به‌شدار بوون.
شاندی ئه‌وروپی نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوه به‌رامبه‌ر به به‌ندیخانه‌ی له‌شكری گوانتانامۆ به‌ی ئه‌مریكی له كوبا. ئه‌وروپیه‌كانیش پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌وا فشار بخه‌نه سه‌ر بوش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژه تیرۆر نه‌رم بكات.
به‌ڕێز باراسۆ به ڕۆژنامه‌ی هێڕاڵد تربیونی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتووه " نرخ و باوه‌ڕی خۆمان له كیس ده‌ده‌ین" ئه‌گه‌ر هاتوو ئازادی و مافه سیڤیڵیه‌كان له ئاكامی شه‌ڕی دژه تیرۆره‌وه بكه‌ونه ژێر مه‌ترسیه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت، به‌شداربوانی كۆنگره‌كه له كۆتایی‌دا، به‌یاننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن و تیایدا به‌ڵێن بده‌ن به ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و تیرۆریزم، به‌ڵام ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان ده‌ڵێن به‌رنوسی ئه‌و به‌یاننامه‌یه باس له گوناتانامۆ به‌ی ناكات.