له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ته‌رمی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕۆژی هه‌ینی له خاڵـێـكی پـشـكنیندا دیارنه‌مان.
ڕۆژی سێشه‌ممه، له ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكریدا هاتووه كه ده‌وروبه‌ری ته‌رمی هه‌ردوو
سه‌ربازه‌كه به ته‌قه‌مه‌نی چـێنرابوو كاتـێـك شه‌وی دووشه‌ممه له نزیك یوسـفیـیه‌ی باشوری به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كالدوێـڵ گوتی ته‌رمه‌كان به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌وانه ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی به‌راوردكردنی DNA تا دڵنیا بن كه دوو سه‌ربازه‌كه‌ن، گوتیشی هۆی مردنه‌كه‌یان ده‌سـتنیشان نه‌كراوه.
به‌رپـرسـانی له‌شـكری عێراقی ده‌ڵێن ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌ی دڕندانه به ته‌رمه‌كانه‌وه بووه.
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـكی ئنته‌رنێتیش گروپی ئه‌نجومه‌نی شـورای موجاهیدین، كه گروپێـكی یاخیبووی عێراقیـیه و په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌وه هه‌یه به‌رپـرسـێـتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و كوشـتنـكاریـیه ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها گروپه‌كه گوتیشی ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر كه به ئه‌یوب ئه‌لمیسری ناسراوه به ده‌ستی خۆی ملی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی قرتانووه.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به كۆشـكی سـپی سـتیفن هادلی گوتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه ئه‌وه به بیر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌هێنێته‌وه كه ڕووبه‌ڕووی دوژمـنێـكی دڕنده بوونه‌ته‌وه، به هیچ شـێوه‌یه‌ك په‌یڕه‌وی نه‌ریت و ڕێـساكانی جه‌نـگاوه‌ری ناكات.