Accessibility links

چه‌ند وتووێژێـك به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه‌


گه‌لی كورد یه‌كێـكه‌ له‌و گه‌لانه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له‌ ڕۆڵه‌كانی په‌نابه‌رن له‌ چه‌ندین وڵاتانی جیهاندا، وه‌ یان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مافی په‌نابه‌ریـیان پـێ بدرێت له‌ هه‌رچ وڵاتێـكی ئارامی ئه‌م سه‌رزه‌ویـیه‌ كه‌ تیایدا ڕێز له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بـگیرێت، وه‌ له‌و پـێناوه‌شـدا توشی چه‌ندین ده‌رده‌سه‌ری و كێشه‌ بوون.

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سازكردووه‌:

جه‌عفه‌ری جه‌فاكش، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێران له‌ توركیا.
خه‌باتی محه‌مه‌دی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌ نێوان سنوری عێراق و ئوردن.
عارف باوه‌جانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی ئۆسـلۆ له‌ نه‌رویج.

هه‌روه‌ها هاوكاریشمان ئه‌ڤین باغدوهه‌نش وتووێژێـكی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژبین تۆغان كه‌ بزاڤـكارێـكی كورده‌ له‌ كه‌نه‌دا و داكۆكی له‌ مافی په‌نابه‌ران ده‌كات.

ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG