ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا سه‌رباری توندكردنی ئاسایش و گه‌ڕان به شوێن یاخیبوان‌دا، دوو بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 6 كه‌س كوژراون و زیاتر له 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م هێرشانه‌ش له بازاڕێكی ناوه‌ندی به‌غدا و جێ نشینی زۆرینه‌ی شیعه‌كان له ناوچه‌ی مه‌دینه‌ت سه‌در ڕوویداوه.
له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناو نیشته‌جێیه‌كی كه‌سانی به ته‌مه‌ن خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌شكری ئه‌مریكی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی سێ به‌ندكراوی نه‌ناسراوییان له مانگی ڕابردوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوشتووه. قوربانیه‌كانیش واپێده‌چێت خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بن