Accessibility links

ڕۆژنامه‌وان ته‌ها حه‌سه‌نیان ده‌ڵێت باوه‌ڕ ناكه‌م كۆماری ئیسـلامی پـێـشـنیاره‌كان قبوڵ بكات 


ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی سه‌باره‌ت به‌و پـێـشـنیارانه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی چالاكـیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌ هه‌سـتیاره‌كانی ده‌ڵێت ئێران ده‌ست له‌ توێژینه‌وه‌ی ناوه‌كی هه‌ڵـناگرێت و به‌ مافی سه‌ره‌تایی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت.

سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ته‌ها حه‌سه‌نیان سازكردووه‌، وه‌ ده‌ڵێت باوه‌ڕ ناكه‌م كۆماری ئیسـلامی ئێران پـێـشـنیاره‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵ بكات.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG