Accessibility links

لێپرسراوانی دادی عێراقی داخوازی سه‌پاندنی سزای مردن به‌ سه‌ر سه‌دام حوسه‌ین‌دا ده‌كه‌ن‌‌


لێپرسراوانی دادی عێراقی داوای سزای مردنیان كردووه‌ كه به‌ سه‌ر ڕێبه‌‌ری ڕوخاوی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین‌ و دوان له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیدا بچه‌سپێنرێت به‌ تاوانی كوشتنكاری شیعه‌كانی گوندی دوجێل له ساڵی 1984 دا.

لێپرسراوان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ داوایان كرد، سه‌دام و زڕبراكه‌ی به‌رزان ئیبراهیم ئه‌لتكریتی و جێگیری پێشووی سه‌رۆكی عێراقی ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان سزای مردنیان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت.

سه‌رۆكی لێكۆڵه‌ره‌وانی داد، جه‌عفه‌ر ئه‌لموسه‌وی گوتویه‌تی ده‌بێت توندترین سزایان به ‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانی سیڤیڵیان كوشتووه‌ كه به‌ تاوانێكی دژ به ‌مرۆڤایه‌تی داده‌نرێن.

ئه‌و مشتومڕه‌ش كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجامدرا، به ‌ده‌ستپێكی قۆناغی دوایی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین‌ داده‌نرێت كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگه ‌ده‌ستی پێكردووه‌.

تیمی به‌رگریش له ده‌ی مانگی حه‌وتی داهاتووه‌وه‌ دوا ووته‌كانی خۆیان ئاڕاسته‌ی دادگا ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG