سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراقی له مانگی داهاتودا ئاسایشی پارێزگای موسه‌نا له باشوری ووڵات ده‌گرنه ده‌ست.
سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی پلانی داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش له هێزه‌كانی به‌ریتانی و ئوستورالی و ژاپۆنییه‌وه بۆ ده‌ستی هێزه ناوخۆییه‌كان.
ووته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر ئه‌و هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی كۆنترۆڵه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه، به‌ڵام كاتی ئه‌نجامدانیان دیاری نه‌كردووه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی دێس براونس ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا پلانێكی نوێش بۆ شاری به‌سره له باشوری ووڵات داڕێژراوه تاوه‌كو خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ دانه‌وه ده‌ستی كۆنترۆڵی شاره‌كه به هێزه‌كانی عێراقی.
له لایه‌كی دیكه، فڕۆكه‌ی له‌شكری ئه‌مریكی به سه‌ر شاری رومادی‌دا فڕیوه له كاتێكدا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی هه‌وڵه‌كانیان پتر كردووه بۆ به گژداچونه‌وه‌ی یاخیبوان له شاره‌كه‌دا
كارمه‌ندانی له‌شكری ده‌ڵێن له‌و ناوچه‌یه‌دا خاڵی پشكنینیان داناوه تاوه‌كو ڕێگه له گه‌یشتنی كه‌لوپه‌ل و یارمه‌تی به یاخیبوان بگرن و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا سه‌قامگیر بكه‌ن.
هاوكاتیش له‌شكری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به شوێن دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی‌دا كه له ڕۆژی هه‌ینی‌یه‌وه دیار نه‌ماون كاتێك له باشوری به‌غدا هێرشیان كرایه سه‌ر.