به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی و ئه‌ندامانی كابـیـنهی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك جۆرج بوش سه‌ردانی عێراقی كرد.
به‌ڕێز نوری ئه‌لمالكی گوتی، عێراقـیـیه‌كان" سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن هه‌روه‌ها گوتیشی پـشـت به یه‌زدان ده‌بێت به‌سه‌ر تیرۆریسـتان و هه‌موو دژواریـیهكاندا زاڵبـبین، سه‌رۆك وه‌زیر ده‌شـڵێت هه‌موو ناههمواریـیهكان كۆتایـیان دێت و هه‌موو سه‌ربازان به سوپاس و پـێزانینمان بۆ وڵاتانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت من خۆشـحاڵم به پـێـكهاته‌ی كابـینه‌ی حكومه‌تی به‌ڕێز ئه‌لمالكی كه سی و حه‌وت ئه‌ندامی شیعه ئاینزای عێراقی و سوونی و كورد و هه‌روه‌ها دوو مه‌سـیحی له خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " تۆ خه‌ڵـكانی هه‌موو به‌شه‌كانی عێراقت پـێـكه‌وه گرێـداوه، ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ئاینی جیاواز و مێژوو و هه‌روه‌ها نه‌ریتی جیاواز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا كابـینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌لمالكی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م عێراقـیـیه‌كان ده‌كات."
سه‌رۆك بوش گوتی چووم بۆ عێراق تاوه‌كو وتووێژ له‌باره‌ی ستراتیژی بنیادنانه‌وه و ئاسایشی عێراقی بكه‌م.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " هه‌موو ئه‌وانه به‌لای منه‌وه په‌سه‌ندن، ئینجا هه‌ر بۆیه من نه‌هاتووم ته‌نها ڕووبه‌ڕوو بتبینم. به‌ڵكو هاتوشم پـێت بڵێم كاتـێـك ئهمریـكا به‌ڵێن ده‌دات، ئه‌وا به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی ده‌باته سه‌ر، وه سه‌ركه‌وتنی عێراقیش له به‌رژه‌وه‌ندیمانه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت عێراق به‌ره‌ی سه‌ره‌كی جه‌نـگی دژی تیرۆریزمه،" ئینجا هه‌ر كاتـێـك عێراق سه‌ركه‌وتنی له هه‌بوونی حكومه‌تێـكی پـێـكهاتوو له نوێنه‌رانی گه‌ل و بۆ گه‌لی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌وا ئه‌و كاته عێراق گورزێـكی كوشـنده‌ی داوه له‌و كه‌سـانه‌ی تاریـك ده‌ڕوانن و ئه‌وانه‌شی بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی نیـیه، ئه‌و كهسـانهشی كه بۆ به‌ده‌سـتهێنانی مه‌رامی سـیاسی خۆیان ئاماده‌ن خه‌ڵـكانی بێ تاوان بكوژن."
ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه.