ئێران ده‌ڵێت وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ سه‌باره‌ت به عێراق له‌گه‌ڵ وڵاته یهكـگرتووهكاندا
ناكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و داخوازیـیانهی كه له لایه‌ن ڕێبه‌رانی ڕامیاری عێراقـیـیهوه بۆ گفتوگۆیه‌كی له‌و چه‌شـنه كراوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حامد ڕزا ئاسفی گوته‌بێـژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی وتووێژی له‌و جۆره ئه‌گه‌ری بوونی نیـیه به‌هۆی وه‌ك ئه‌و ناوی ده‌بات ههڵوێـستی ناژیرانه‌ی واشـنتـۆن.
ئاسفی دهســتنیشـانی نه‌كرد چ ڕهفـتارێـك نه‌گونجاوه به لای تارانه‌وه، به‌ڵام ئێران وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی تاوانباركردووه به‌وه‌ی فـشـارێـكی ناڕه‌وای له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی خسـتۆته سه‌ر.
ڕۆژی شه‌ممه، ڕێبه‌ری شـیعه‌ی عێراقی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم له تاران گوتی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌وانه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی تاران و به‌غداش بێت.
شـایانی باسه له مانـگی سـێـدا، سـكرتێری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، عه‌لی لاریجانی گوتبووی تاران ئاماده‌یه بۆ ده‌سـتپـێـكردنی وتووێژ له‌گه‌ڵ واشـنتۆندا بۆ یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌ركردنی كێـشـهكانی ناو عێراق.
به‌ڵام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، سـتیفن هادلی گوتی ئیتر ئێران ئه‌و جۆره وتووێژانه‌ی به‌لاوه گرنـگ نیـیه.