وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت حكومه‌ت هه‌رچ مه‌رجـێـكی پـێشـه‌كی بۆ وتووێژه
ناوه‌كیـیه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌مید ڕ‌زا ئاسفی له كۆنـگره ڕۆژنامه‌وانیـیه هه‌فتا‌نه‌كه‌یدا ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه ڕایگه‌یاند كه مه‌رجی پـێـشـه‌كی بوار بۆ وتووێژكردن ته‌سك ده‌كاته‌وه و كاره‌كه ئاسته‌م ده‌كات بۆ گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـك.
ئاسفی جارێـكیتر دووپاتی كرده‌وه كه ئێران مافی خۆیه‌تی به گوێره‌ی په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی یۆرانیۆم بـپـیتێنێت، واته ئه‌و كاره‌یه كه ده‌توانرێت سووته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی لێ ئاماده بكرێت و یان بۆ دروسـتـكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
ئاسفی گوتیشی ئێران چه‌ند كۆمیته‌یه‌كی پـێـكهێناوه بۆ لێـكۆڵینه‌وه له‌و ده‌سته پـاداشـتانه‌ی ڕۆژئاوا كه ده‌درێت به ئێران له بری ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم و هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وتووێژه‌كان.
ڕۆژی هه‌ینیش، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پـێـشـنیاره‌كه‌ی به هه‌نـگاوێـك به‌ره‌و پـێـشه‌وه‌ی ناساند و گوتی به‌وردی سه‌یر ده‌كرێت.
شـایانی باسه ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كات، هه‌رچی ئێرانیشه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.