Accessibility links

سه‌رۆك بوش پـشـتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه‌


سه‌رۆك بوش له‌میانه‌ی گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یـیـه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا كردووه‌ و باسی له‌ چاوپـێـكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه‌.

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی ئازادم كردووه‌ و شانازی ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانمان كۆبـبمه‌وه‌ و له‌ نێوانیان ئه‌و كه‌سـانه‌ی زه‌رقاوی تیرۆریسـتیان كوشت و ده‌سـت خۆشـیان لێ بكه‌م و بڕوانمه‌ ناو چاوانیان و پـێـیان بڵێم چه‌ند ئه‌مریـكایـیه‌كان شـانازی به‌ ئازایه‌تیـیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر مالكی كۆبومه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌وڵ و توانای له‌ به‌ده‌ستـهێنانی سه‌ركه‌وتنم بینی.

سه‌رۆك بوش له‌ گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی هه‌ردوو لای كرد له‌ ڕێـگای كۆنـفرانسـێـكی ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌وه‌، وه‌ گوتی سه‌رۆك وه‌زیر ئاگادارمی كرده‌وه‌ له‌ باره‌ی پـلانه‌كانیـیه‌وه‌ له‌ سێ بواری سه‌ره‌كیدا، باشـكردنی باری ئاسایش و سازدانی ئابوری عێراق و هانبردن بۆ كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مسۆگه‌ركردنی یارمه‌تی و پـشـتیوانی بۆ حكومه‌تی نوێی عێراق. هه‌روه‌ها چۆن كابینه‌كه‌ی یارمه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر بده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌.

سه‌رۆك بوش گوتی كاری سه‌ره‌كی ئه‌و دابینـكردنی ئاسایشه‌ بۆ شـاری به‌غدا، وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ هێزه‌كانی هه‌ردوولا ده‌سـتیان كرد به‌ كردارێـك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ جـێـگای مه‌ترسـین بۆ سازدانه‌وه‌ی باری ئاسایش.

سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێ له‌ یارمه‌تیـیه‌كانی تر كرد له‌وانه‌ هی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێـشـتـنی گه‌نده‌ڵی و لـێـكۆڵینه‌وه‌ له‌ پـێـشـێـلـكاریـیه‌كانی مافی مرۆڤ و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ یارمه‌تیدانی سه‌رۆك وه‌زیر كرد بۆ نه‌هێـشـتنی میلیـشـیاكان و پـێـكهێنانی سـیـستمی داد و یارمه‌تیدان له‌ ئاشتـبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له‌ نێوان عێراقـیـیه‌كاندا و ناردنی شاره‌زایانی ئابوری بۆ هاوكاریكردنی عێراقـیـیه‌كان له‌ باشـتركردنی باری ئابوریـیان و پـێـكهێنانی بازاڕی كار بۆ عێراقـیـیه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ یارمه‌تیدان له‌ دابینـكردنی نه‌وت و كاره‌با، له‌ كۆتایـیشـدا یارمه‌تیدانی سه‌رۆك وه‌زیر له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌شـدارپـێـكردنی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ سه‌ركه‌وتنی عێراق.

سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها شانازی خۆی به‌ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ربڕی و گوتی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ ده‌سـتیاندایه‌ و ئه‌مریكاش له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی ماوه‌، وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌توانین دوژمنانی هاوبه‌شـمان له‌ ناوبـبه‌ین و عێراق بـبـێته‌ ناوجه‌رگه‌ی دیموكراسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا و عێراق و جیهان ئاسایشـتر ده‌كات.

سه‌رۆك بوش گوتی هه‌وڵدانه‌كانمان له‌ عێراق له‌ به‌رامبه‌ر قوربانیـیه‌كاندا ئه‌وه‌ دێنێت و ئه‌وه‌ بۆ ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان پـێویـسـته‌ و سه‌رده‌كه‌وین.

نانسی پـێـڵوسی ڕێبه‌ری دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش گوتی سـاڵی 2006 ده‌بێت سـاڵـێـكی گواسـتنه‌وه‌ی گرنـگ بێت، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ عێراق ڕێـگایه‌كی نوێ له‌به‌ر بـگرێت و ئه‌مریكاش هه‌رچی زووتره‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق بـكشـێـنێته‌وه و‌ عێراقـیـیه‌كان بارودۆخی وڵاته‌كه‌یان له‌ ئه‌سـتۆ بـگرن.

XS
SM
MD
LG