ڕێبه‌ری چیچانیـیـه جودایـیخوازه‌كان عه‌بدولحه‌لیم سه‌عیدولڵاێڤ له كرده‌وه‌یه‌كی پـۆلیسی تایبه‌ت به ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به ڕوسیا كوژرا.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ڕوسیای فـیدڕاڵی نیكۆلای پاتریوشڤ ده‌ڵێت پۆلیسـێـك و یه‌كێـك له هێزه‌كانی ئاسایشی فیدڕاڵی له كرده‌وه‌كه‌دا كوژراون كه ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌رگونی نزیك به گرۆزنی پایته‌ختی چـیچان ئه‌نجامدرا.
به‌رپـرسه جودایـیخوازه‌كان ده‌ڵێن پـێـده‌چێت گه‌وره ڕێبه‌ری چه‌كداره‌كان دۆكو عومه‌رۆڤ شوێنی سه‌عیدولڵاێڤ وه‌ك سه‌رۆكی چیچانی سه‌ربه‌خۆ بگرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری چیچان ڕه‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ گوتی یاریده‌ده‌رێـكی سه‌عیدولڵاێڤ زانیاری سه‌باره‌ت به شـوێنه‌كه‌ی به پـۆلیس فرۆشـتووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیر گوتیشی یاخیبوه‌كان پـلانی هێرشێـكی تیرۆریسـتیـیان له ئه‌رگون داده‌ڕشت پـێش كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شـت وڵاتی پـیشـه‌سازیـیه مه‌زنه‌كه‌ی جیهان له سانت پـیته‌رسبێرگی ڕوسیا له مانگی حه‌وتدا.
شـایانی باسه سه‌عیدولڵاێڤ بوو به ڕێبه‌ری جودایـیخوازه‌كان پاش ئه‌وه‌ی له مانگی سێی سـاڵی 2005 له هێرشـێـكی هێزه ڕوسـیـیه‌كان ڕێبه‌ری پـێشوو ئه‌سـڵان ماسخادۆڤ كوژرا.