له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی هه‌ینی 40 چه‌كداری تاڵیبانیان
له هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر ئۆردوگایه‌كی یاخیبوان له باشوری ئه‌فغانستان كوشت.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكر، كۆلۆنێـل پـۆڵ فیتزپاتیرك ڕۆژی شه‌ممه گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌سـتان تا 50 چه‌كدار به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه خۆیان كرد به ناو ئۆردوگاكه‌دا، ئینجا هێرشـیان كرایه سه‌ر.
گوته‌بێژه‌كه گوتیشی ئۆردوگاكه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئوروزگهن، زیانێـكی زۆری پـێـگه‌یشـتووه، وه پـێش ده‌چێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون كوژرابن.
له ڕاگه‌یاندنێـكی دیكه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت 2 سه‌ربازی هاوپه‌یمانان ڕۆژی هه‌ینی كوژران، كاتـێـك ماشـێنهكهیان بۆمبێـكی لاڕێی پـیادا ته‌قیـیه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی كوناری نزیك به پاكستان. له‌شـكر وڵاتی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی ئاشـكرا نه‌كرد.
شـایانی باسه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانسـتان ده‌سـتیان به كردارێـكی له‌شـكری به‌رفراوان كردووه به هێزێـك كه له نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانانان پـێـكهاتووه.