یاسادانه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و بڕیاره‌یان
په‌سه‌ند كرد كه تیایدا ستایشی هێزه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و دانانی خـشـتهیهك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانیش ڕه‌تـده‌كاته‌وه.
بڕیاره‌كه ڕۆژی هه‌ینی ده‌نـگی له‌سه‌ر درا پاش 14 كاتژمێر له مشتومڕكردن و ئه‌نجامه‌كی 256 نوێنه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و 153 دهنـگیش له دژی بوو.
بڕیاره‌كه عێراق به به‌ره‌ی سه‌ره‌كی جه‌نـگی دژی تیرۆریزمی جیهانی داده‌نێت، وه هه‌روه‌ها هه‌موو داوایه‌كیش بۆ دانانی خشـته‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ كشـانه‌وه یان كه‌مـكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان ڕه‌تـده‌كاته‌وه.
كۆماریـیه‌كان، كه خۆیان بڕیاره‌كه‌یان داڕشـتووه و زۆرینه‌شن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ڵێن په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه ئاماژه‌ی پـشـتـگیریكردنی به‌هێزی لهشـكرهكهمانه و هاوكات پهیامێـكیشه بۆ تیرۆریستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دێنس هاستهرت كه له پارتی كۆماریـیه، دیموكراته‌كان تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌وان پشـتـگیری له سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام نه‌ك له ئه‌ركه‌كانیان.
به‌ڵام جان مورثا كه له پارتی دیموكراته، یه‌كێـكه له جهنـگاوهره دێریـنهكانی شه‌ڕی ڤـێـتنام و له‌و كه‌سانه‌یه كه ڕێـكخستنهوهی هێزه‌كان له عێراق په‌سه‌ند ده‌كات، گوتی هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا كه‌وتوونه‌ته ناوه‌ڕاستی شه‌ڕێـكی ناوخۆیـی له عێراقدا.
پـێنجشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی سـێناتیش به زۆرینه داوایه‌كی بۆ كـشـانهوهی هێزه‌كانی له‌شـكر له عێراق له كۆتایی سـاڵدا ڕه‌تـكرده‌وه.