له هێرشـێـكی خۆكوژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتێـكی شیعه‌كان له به‌غدا 10 كه‌س كوژران و 20 ی
دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌رچه‌نده ڕێوشوێنێـكی توندی ئاسایشی له ناو پایته‌ختی عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه كاتێـك نوێـژكهرهكان كۆبوبوونه‌وه بۆ به‌جێهێنانی نوێژی هه‌ینی. ئیمام جه‌لاله‌دین ئه‌لسه‌غیر تاقمی ئه‌لقاعیده‌ی له عێراق تاوانبار كرد. پـێـشـتریش له هه‌مان مزگه‌وت و له مانـگی چواری ڕابوردوودا له سێ كرده‌وه‌ی خۆكوژی كه له یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدران به لایه‌نی كه‌م 80 كه‌س كوژران.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و له ڕووداوێـكی دیكه‌دا 2 كه‌س كوژران و 16 ی دیكه‌ش بریندار بوون به‌هۆی كه‌وتنی گولله هاوه‌نێـك له ناوچه‌یه‌كی بازرگانی باكوری به‌غدا.
له شـاری به‌سره‌ش كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی شـیعهن، چه‌ند چه‌كدارێـك پـیاوێـكی ئاینی سوونهیان كوشـتووه.
شـایانی باسه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانان به شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی به‌غدا بڵاو بوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی سـه‌قامگیركردنی ئاسایش له‌و شاره‌دا. ژه‌نه‌ڕاڵ جێمس ترومان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ توندوتیژی ڕویداوه به‌ڵام به شـێوه‌یه‌كی گـشـتی ئاستی خوێنڕشتن له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له به‌غدا دابه‌زیوه.