سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پـوتین ده‌ڵێت ئێران پـۆزێـتیڤانه وه‌ڵامی پـێـشـنیاره
نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی داوه‌ته‌وه كه بۆ ڕاگرتنی كاری هه‌سـتیاری ناوه‌كی و ده‌ست به دانوسـتاندنه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
به‌ڕێز پـوتین ئه‌م قسـانه‌ی كرد پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كۆبۆوه له میانه‌ی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ناوه‌ندی ئاسـێوی له چین.
به‌ڕێز پـوتین ده‌ڵێت له ئاینده‌یه‌كی نزیـكدا ئێران ئاماده‌یه بۆ وتووێـژكردن. گوتیشی ئێران مافی خۆیه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی هه‌بێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی سه‌باره‌ت به نیاز و مه‌به‌سـته‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی له ئارادان بڕه‌وێـنێته‌وه.
سه‌رۆكی ئێرانیش، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له وڵاتانی ناوه‌ندی ئاسێوی خواست پـشـتـگیری وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن له‌و ناكۆكیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هاتۆته كایه‌وه. گوتیشی ئێران ڕووبه‌ڕووی ده‌سـت تێـوه‌ردانێـكی توندی هێزه باڵا ده‌سته‌كانی ڕۆژئاوا بۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێبه‌ری باڵای ئێران، ئا‌یه‌تولڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی گوتی ئێران ده‌سـتبه‌رداری توێژینه‌وه ناوه‌كیـیه‌كانی نابێت، وه به مافێـكی بنچینه‌یی ڕه‌وای داده‌نێت.
ئه‌م پـێـشـهاتانه دێت له كاتێـكدا 35 وڵات له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.