Accessibility links

ڕاوێژكاری ئاسایشی عێراقی: قاعیده‌ له‌ عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چـێت


ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراق ده‌ڵێت كوژرانی ڕێبه‌ری تیرۆریست ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوو نیشانی سه‌ره‌تای له‌ ناوچوونی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراقه‌.

موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی ده‌شـڵێت ئه‌و زانیاریـیه‌ی له‌ زه‌رقاوی ده‌ستكه‌وتبوو، ده‌سته‌ باڵایی ده‌داته‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ تیرۆریسـتیـیه‌دا، وه‌ ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌كانی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست شوێنی ڕێبه‌رانی تیرۆریست و چه‌كیان نیشان ده‌دات و هه‌روه‌ها چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌.

ڕوبێـعی گوتیشی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ هێزه‌كانی بێـگانه‌ ده‌توانن تا نێوه‌ڕاستی سـاڵی 2008 عێراق به‌جێ بهێڵن. سه‌رۆك بوش ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ خشـته‌یه‌ك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دابنرێت.

ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق به‌ڵێنی داوه‌ كاری هێرشی زیاتر ئه‌نجام بدات. له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ڕێبه‌ری نوێی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ ئه‌بو حه‌مزه‌ ئه‌لموهاجر بێت كه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسریـیه‌ و به‌ ناوی ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری ناسراوه‌.

له‌ پـێـشـهاته‌یه‌كی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند چه‌كداران 10 كرێـكاریان كوشتووه‌ كاتـێـك به‌ره‌و كاره‌كانیان له‌ باقوبه‌ ده‌ڕۆیشتن. وه‌ له‌ تكریتیش چه‌كدارن په‌لاماری مزگه‌وتێـكیان داوه‌ و 4 عه‌ره‌بی سـوونه‌یان كوشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG