كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن له كه‌رتی غه‌ززه چه‌كدارێـكی حه‌ماس له ئاكامی
پـێـكدادانی نێوان میلیشـیاكانی حه‌ماس و هێزی ئاسایشی فه‌له‌سـتینیـیدا كوژراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـارۆچـكه‌ی خان یونس پاش ئه‌و بۆسه‌یه‌ی ئه‌ندامانی حه‌ماس بۆ ڕفعه‌ت كولابی سه‌رۆكی ئاسایشی خان یونسـیان نابۆوه، ئه‌و پـێـكدادانه ڕوویدا و ڕفعه‌تیش به خه‌ستی برینداره.
له كه‌ناری ڕۆژئاواش ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی هێرشـیان كردۆته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و داوای ئه‌وه‌یان كردووه كه موچه‌كانیان بدرێتێ كه ماوه‌یه‌كی زۆره دوا كه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له غه‌ززه، سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس له‌گه‌ڵ ئیسماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر كۆبۆوه. هه‌ردوولا ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر تێـكه‌ڵاوكردنی چه‌كداره‌كانی حه‌ماس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پـۆلیسی فه‌له‌سـتینی.
له هه‌واڵـێـكی تردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین مه‌حمود زه‌ها له میسره‌وه 20 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه بۆ غه‌ززه، وه ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه ده‌داته ده‌ست حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی.