كۆمه‌ڵێـكی مافی مرۆڤ كه بـنكه‌كه‌ی له ئه‌مریكایه داوای له حكومه‌تی ئێران كرد ژنه گیراوه‌كانی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی تاران ئازاد بكات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتویه‌تی ده‌بێت ئێران لـێـكۆڵینه‌وه‌ش بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت پـۆلیس دار و تـێڵایان به‌كارهێناوه بۆ لێدانی ئه‌و سه‌دان كه‌سه‌ی كه خۆپـیشـاندانێـكی ئاشـتیانه‌یان سازكردبوو تیایدا داوای به‌دیهێنانی یه‌كسانیان ده‌كرد.
كۆمه‌ڵه‌كه ده‌شـڵێت هه‌وڵه‌كان بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی خۆپـیشـاندانه‌كه به زه‌بری پـۆلیس پـیشانی دا كه حكومه‌تی ئێران چه‌نده مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی مرۆڤی لاسووكه كه یه‌ك له‌وانه مافی كۆبوونه‌وه‌یه.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه، وه‌زیری دادی ئێران جه‌مال كه‌ریمراد به ڕۆژنامه‌وانانی گوت خۆپـیشـاندانه‌كه یاسایی نه‌بووه. گوتیشی هێزه‌كانی ئاسایش 70 خۆپـیشـانده‌ری ده‌سـتگیر كردووه. به‌ڵێنیشی دا لـێكۆڵینه‌وه بكرێت ئه‌گه‌ر لێـیان درابێت.
حكومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت 42 له ده‌سـتگیراوه ژنه‌كان ناڕه‌زایـیان ده‌رئه‌بڕی له‌سه‌ر یاسای فره ژنی، كه ڕێـگه به پـیاوان ده‌دات له یه‌ك ژن زیاتریان هه‌بێت. هه‌روه‌ها ناڕه‌زایـشـیان ده‌رئه‌بڕی به‌رامبه‌ر به‌و یاسایانه‌ی ڕێـگه له ژن ده‌گرێت بـبن به دادوه‌ر.