ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مریکی ڕژاونه‌ته ناو به‌غداوه و به‌شداری هه‌ڵمه‌تێکی ئاسایش ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به شوێن یاخیبوان‌دا.
سه‌ربازه‌کان به تانک و زرێ پۆشه‌وه به ناو شاره‌که‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه و خاڵی پشکنینیان داناوه. ئه‌م هێزه سه‌ربازییانه هاوکاتیش له لایه‌ن هێزی ئاسمانیه‌وه پشتگیری ده‌کرێن.
هاوکاتیش سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی فه‌رمانیداوه به درێژه‌پێدان به بڕیاری قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل له کاتی نوێژی هه‌ینی‌دا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر یاخیبوان له‌و کاتانه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر هێرشیان ئه‌نجامداوه.
له کاتێکدا که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئارادایه، به‌ڕێز ئه‌لمالکی گوتی ئه‌و ئاماده‌یه ووتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له گروپی یاخیبوان‌دا بکات که ئاماده‌ن به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ووڵاته‌که بکه‌ن. به‌ڵام گوتیشی ئه‌و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ناکات که ده‌ستیان خوێناوییه و به واتایه‌کی دیکه ئه‌وانه‌ی که به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌کانی کوشتنکاری و سه‌ربڕینیان کردووه.
سه‌رباری توندکردنی ئاسایش، پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێک له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا دوو که‌س کوژراون و شه‌ش که‌سی دیکه بریندار بوون.
له به‌سره‌ی باشوری ووڵاتیش، کۆمه‌ڵێک که‌س ئاگرییان به‌رداوه‌ته به‌شێکی قونسوڵخانه‌ی ئێرانی له‌و شاره. زۆربه‌ی به‌شداربوانیش لایه‌نگرانی مه‌لایه‌کی ئاینی شیعه‌ی ناوخۆ بوون و واپێده‌چێت له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی توڕه بووبن و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی بێت که تیایدا سوکایه‌تی به‌و مه‌لایه کراوه. تاوه‌کو ئێستاش که‌وتنه‌وه‌ی هیچ قوربانیه‌ک له ئاکامی ئه‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوکاتیش، ڕێبه‌ری نوێی گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر، به‌ڵێنی داوه به هه‌ق سه‌ندنه‌وه‌ی کوشتنی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری پێشووی گروپه‌که.