سه‌رۆك بوش به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گه‌یشته عێراق و ئه‌م سه‌ردانه‌شی له ڕۆژێك پاش ووتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره باڵاكانی هات كه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی داهاتوی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجامیدا.
كاربه‌ده‌ستانی كۆشكی سپی پشت ڕاستیان كرده‌وه كه‌وا سه‌رۆك بوش بۆ سه‌ردانێكی كورت چۆته عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی و كاربه‌ده‌ستانی تردا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشته‌وه و له‌وێوه به گه‌شتێكی شه‌ش خوله‌كی به هه‌لیكۆپته‌ره‌وه گه‌یشته ناوچه‌ی " گرین زۆون" یاخود ناوچه‌ی سه‌وزی ئاسایش توند.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌ڕێز مالكی ته‌نها 5 خوله‌ك پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاگادار كراوه‌ته‌وه. سه‌رۆك بوش له میانه‌ی ئه‌م دووه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق له دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق له ساڵی 2003 ه‌وه، به نیازه ووتارێكیش پێشكه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكی بكات .
پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه ڕابگه‌یه‌ندرێت، پێشبینی كرابوو سه‌رۆك بوش له كامپ ده‌یڤده‌وه له ڕێگه‌ی كۆنفرانسێكی ڤیدیۆییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراقیدا كۆببێته‌وه.
سه‌رۆك بوش له ڕۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئاسایش و ئابوری و ووزه‌ی عێراق گفتوگۆی كرد و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له عێراق ده‌كات له كاتێكدا كه وه‌زیری نوێی به‌رگری ڕه‌وشی ووڵاته‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. به‌ڵام سه‌رۆك بوش ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی پێشبینی كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان بكات.