ده‌سه‌ڵاتداران له باكوری عێراق ده‌ڵێن پێنج هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی جودا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری كه‌ركوك ڕوویداوه و بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 كه‌س.
ئه‌م ته‌قینه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كانه، زۆربه‌یان ئامانجه‌كه‌یان هێزی پۆلیس بووه و له ئاكامیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك بریندار بوون و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیش گیانیان له ده‌ستداوه.
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش له ڕۆژێك پاش ڕاگه‌یاندنی دیاریكردنی شێخ ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر وه‌ك ڕێبه‌ری نوێی ئه‌لقاعیده له عێراق هات دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئاكامی هیرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكی‌دا، ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی كوژرا.
حكومه‌تی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه به نیازن ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزی ئاسایش بكه‌ن كه تیایدا 40 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی و عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن و به ناو پایته‌خت‌دا دابه‌ش ده‌كرێن. به نیازیشن هاتوچۆ له ناو پایته‌خت‌دا قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له به‌غداش، ڕه‌ئوف عه‌بدولره‌حمانی دادوه‌ری دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكی پێشووی عێراق گوتی ڕۆژی سێشه‌ممه دوا ده‌رفه‌تی دانراوه كه تیمی به‌رگری شایه‌تی بده‌ن. به‌ڵام ده‌سته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وان له هه‌فته‌ی داهاتوودا ووته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و تیمی پارێزه‌رانی سه‌دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌شی دوا به‌یاننامه‌یان له مانگی حه‌وت‌دا پێشكه‌ش ده‌که‌ن.
جێی باسه، سه‌دام حوسه‌ین و كاربه‌ده‌ستانی پێشووی ڕژێمه‌كه‌ی تاوانبار كراون به‌وه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیان له ساڵی 1982 دا ئه‌نجامداوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوشتنی سه‌دام ئه‌نجام درابوو له شارۆچكه‌ی دوجێل.