دیپلۆماته‌كان له ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن چین و ڕوسیا ئاماده نین به‌شداری به‌یاننامه‌كه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بكه‌ن كه تیایدا داوا له ئێران ده‌كرێت به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
دیپلۆماته‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دووه‌م ڕۆژه له ڤیه‌ننا كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام جین و ڕوسیا به‌شداری فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه چه‌ند یارمه‌تیه‌ك پێشكه‌ش به ئێران بكرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و به‌شداری ووتوێژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، جۆرج شوڵتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌نه‌ته‌وه‌یی گوتی ئه‌و هیواداره ئێران سوود له‌و بژاره دیپلۆماتیه گرنگانه وه‌ربگرێت.
ووڵاتانی دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا هاوبیر نین، به نیازن له لای خۆیانه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران، به‌یاننامه‌یه‌كی جودا ڕابگه‌یه‌نن.