له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه له هێـرشـێـكی ئاسمانی فڕۆكه
جه‌نـگیـیه‌كانی هاوپه‌یماناندا له نزیك باقوبه 7 یاخیبووی سه‌ر به‌قاعیده كوژران، هه‌روه‌ها دوو منداڵیش له‌و نێوانه‌دا پـێوه‌ده‌بن و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌شـكر ده‌ڵێت یاخیبووه‌كان په‌یوه‌ندیـیان به ڕێبه‌ره گه‌وره‌كانی قاعیده‌وه هه‌بووه و هاوكاری شه‌ڕكه‌ره بـیانیـیه‌كانیان كردووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دوو منداڵه‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌دا گیانیان له ده‌سـتداوه له‌و شـوێنه بوون كه ئه‌و یاخیبوانه‌ی لێـبووه، وه گوتی پـێوه بوونیان جـێـگای داخێـكی زۆره.
ئه‌مه‌ش دواهه‌مین هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكیـیه كه كراوه له‌وه‌ته‌ی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی كوژراوه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، ئه‌و گروپه تیرۆریسته له ڕاگه‌یاندنێـكدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاویان كرده‌وه كه شێخ ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجریان وه‌ك ڕێبه‌ری نوێی خۆیان ده‌سـتنیشـان كردووه.
له ڕووداوی دیكه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له عێراق، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمۆبیـل له شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د له باكوری به‌غدا 5 كه‌س ده‌كوژرێن. له به‌غداش به‌هۆی هێرشی به بۆمب 16 كه‌س ده‌كوژرێن.
له دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن و ده‌ستوپـێوه‌نده‌كه‌ی، دادوه‌ر ڕه‌ووف عه‌بدولڕه‌حمان زڕ براكه‌ی سه‌دام، به‌رزان ئیبراهیم ئه‌لتكریتی كرده ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی كه‌وته هاواركردن.
هه‌روه‌ها پارێـزه‌رێـكی سه‌دام كه ئه‌مریـكیـیه‌كه، كوورتز دۆبله‌ر ڕه‌خنه‌ی له دادگا گرت به‌وه‌ی كات به پـێی پـێویست نادات به پارێزه‌رانی به‌رگری هه‌تا قسه‌ی خۆیان بكه‌ن.