ڕێکخراوی ئه‌منستی ئینه‌ته‌رناسیونال که گروپێکی مافی مرۆڤه ده‌ڵێت چین زۆر به خێرایی بۆته گه‌وره‌ترین و نهێنی ترین فرۆشیاری چه‌ک له جیهاندا.
ئه‌منستی ده‌ڵێت فرۆشتنی چه‌ک له لایه‌ن چینه‌وه به سودان و نیپاڵ و بورما بۆته مایه‌ی گه‌شه سه‌ندنی پێکدادانه‌کان و هانی دیارده‌ی سه‌رکوتکردنیداوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاتانه‌وه.
ڕێکخراوی ئه‌منستی له ڕاپۆرتێکی نوێیدا، چین تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار کڵاشینکۆف و نارنجۆکی بۆ هێزه‌کانی ئاسایشی نیپاڵی ناردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت په‌كین سه‌ده‌ها که‌میۆنی له‌شکری به بورما و سودان فرۆشتووه.
ئه‌م گروپی مافی مرۆڤه که بنکه‌که‌یان له له‌نده‌نه ده‌ڵێت فرۆشتن چه‌ک له لایه‌ن چینه‌وه ساڵانه به زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و زۆرجاریش له پێناو گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وشی ئابوری ووڵاته‌که‌یدا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌کانه کۆمه‌ڵێک که‌ره‌سته وه‌رده‌گرێت .
چینیش به ده‌گمه‌ن هه‌واڵی فرۆشتنی ده‌زگا و که‌لوپه‌لی له‌شکری پشت ڕاست ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش ڕێبازێکه که بۆته مایه‌ی نیگه‌رانبوونی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و واشنتۆن ده‌ڵێت چین له ڕێبازه‌کانی به‌رگری‌دا ڕوون و ئاشکرا نیه.