كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌ریلا كورده‌كان بۆسه‌یه‌كیان بۆ كاروانێـكی له‌شـكری توركیا داناوه، وه 2 سه‌ربازیان كوشـتووه.
ده‌شـڵێن 5 سه‌ربازی دیكه و 2 هاوڵاتی سـڤـیل بریندار بوون كاتـێـك كاروانه‌كه هێرشی كرایه سه‌ر له ڕێـگایه‌كی ناوچه‌ی ده‌رسیم.
ئه‌و هێرشه ڕۆژێـك به دوای كوژرانی 2 گه‌ریلا دێت له پـێـكدادانێـكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه‌دا،وه یه‌كێـكیشـیان به پـله‌ی فه‌رمانده بووه له‌ناو پارتی كرێـكارانی كوردستاندا.
شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان گه‌ریلا كورده‌كانی كه داخوازی ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن و سه‌ربازه توركیـیه‌كاندا به‌م دوایـیانه په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌فته‌ی ڕابوردووش بۆمبێـكی كه‌نار ڕێـگا 2 سه‌ربازی توركی بریندار كردبوو.
شـایانی باسه زیاتر له 37 هه‌زار كه‌س كوژراون له‌وه‌ته‌ی پارتی كرێـكارانی كوردستان چه‌كی له سـاڵی 1984 دا هه‌ڵـگرتووه.