كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی دوو
چه‌كداری كوشـتووه دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان ژماره‌یه‌ك ڕۆكێـتیان گرتۆته ئیسرائیل و یه‌كێـكیان بریندار كردووه.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێرش كراوه‌ته سه‌ر شـوێنێـكی هاویشـتنی ڕۆكێـت له باكوری كه‌رتی غه‌ززه.
كوژراوه‌كان به ئه‌ندامانی حه‌ماس پـێـناسه كراون. ئه‌و گروپه بۆ یه‌كه‌م جار دوای زیاتر له سـاڵێـك له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ڕۆكێـتیان گرتۆته ئیسرائیل دوای كوژرانی 8 هاوڵاتی سـڤیلی فه‌له‌سـتینی له‌سه‌ر قه‌راغ ئاوی ده‌ریا له غه‌ززه.
فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئیسرائیل به‌و ته‌قینه‌وه‌یه تاوانبار ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بزانن ئایا هۆی ته‌قینه‌وه‌كه گولله تۆپـێـك بووبێت كه به هه‌ڵه كه‌وتبێته ئه‌و شوێنه.
باڵی چه‌كداری حه‌ماس ده‌ڵێن ڕۆكێتی زیاتر ده‌گرنه شـارۆچـكه‌ی سدێرۆتی ئیسرائیلی هه‌تا ژیان له‌و شـارۆچكه‌یه ده‌وه‌سـتێـنین.
سائیب عرێقات، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی تێبینی ده‌دات له‌سه‌ر هێرشه‌كانی هه‌ردوولا و ده‌ڵێت توندوتیژی ته‌نها توندوتیژی زیاتر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
شـایانی باسه زیادبوونی توندوتیژیـیه‌كان له كاتێـكدا دێت كه سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس 26 ی مانگی حه‌وتی ده‌سـتنیشـانـكردووه بۆ ئه‌نجام دانی ڕاپـرسـیـیه‌كی گشتی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا.
حه‌ماسیش كه به‌ڵێنی داوه ئیسرائیل له ناوبه‌رێت، یه‌كسه‌ر ڕاپـرسـیـیه گشـتییه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیـیه كه ڕێبه‌رێـكی حه‌ماسیشه، ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس كۆبۆوه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـگه بنبه‌سته‌ی تێـیـكه‌وتوون.