كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا بووه هۆی
كوشتنی 8 كه‌س به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه.
بۆمبی یه‌كه‌م له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغدا ته‌قیـیه‌وه، وه به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه. پـۆلیس ده‌ڵـێت ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كه هێزه‌كانی پـۆلیس بووه.
دوای چه‌ند كاتـژمێـرێـك ئۆتۆمبیلـێـكی به بۆمب چـێنراو هه‌ر له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 5 كه‌سی كوشـتووه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك به كاروانێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی له ڕۆژئاوای شـاری كه‌ركوك، سه‌ربازێـك كوژراوه و یه‌كێـكی دیكه‌ش بریندار بووه.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت دوای كوژرانی ڕێبه‌ری تیرۆریست ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له ڕۆژی چوارشه‌ممه، زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كردووه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراق.
شـایانی باسه زه‌رقاوی كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئوردنیـیه و ده‌گوترا یه‌كێـك بووه له‌وانه‌ی كه كاری كوشتن و مل په‌ڕاندن و ڕفاندنی كردووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه كوژرا كاتـێـك فڕۆكه جهنـگیـیه ئه‌مریـكیـیه‌كان دوو بۆمبی 227 كیلۆگرامیان كێـشا به‌و ماڵه‌ی كه خۆی تیادا حه‌شار دابوو له نزیـك شارۆچكه‌ی هبهب له باقوبه.