سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێی عێراق و کوشتنی ڕێبه‌ڕی تیرۆرست ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له هه‌فته‌ی ڕابردودا، هه‌نگاوێکی باش بوون له پێناو به‌دیهێنانی ئازادی. هه‌روه‌ها گوتی کوشتنی زه‌رقاوی به سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی شه‌ڕی دژه تیرۆر داده‌نرێت.
سه‌رۆک گوتی " زه‌رقاوی ئامانجه‌کانی له عێراق ئاشکرا بوون، ئه‌و ده‌یه‌ویست بڵاوبونه‌وه‌ی دیموکراسی ڕابگرێت، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بکاته ده‌ره‌وه، شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵبگیرسێنێت و ووڵاته‌که‌ش بکاته حه‌شارگه‌یه‌ک و بنکه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانی ئه‌لقاعیده له دژی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ووڵاتانی دیکه‌ی ئازاد. له جیاتی، زه‌رقاوی له عێراقێکی ئازاد و دیموکراتخوازدا گیانی له ده‌ستدا، له‌و شوێنه‌ی به توندی شه‌ڕی بۆ ده‌کرد که ئازادی و دیموکراسی به خۆیه‌وه نه‌بینێت. جیهان بێ ئه‌و باشترێکه چونکه ئه‌م پیاوه توندوتیژه هه‌رگیز جارێکی دیکه ناتوانێت که‌س بکوژێت."
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی ووتارێکی ڕادیۆیی هه‌فتانه‌دا، ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی له‌وانه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، کرداره توندوتیژییه‌کان زیاد بکه‌ن له کاتێکدا که تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن که‌وا ده‌توانن بێ زه‌رقاویش هێرشه‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. سه‌رۆک بوش جارێکی دیکه‌ش داوای له ئه‌مه‌ریکیه‌کان کرد به ئارام بن چونکه ئه‌و کارانه‌ی له به‌رده‌مدا ماوه، پێویستی به خه‌باتی زیاتر هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک گوتی ئه‌و خۆشحاڵ بووه به سووربونی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنان و چه‌سپاندنی ئاسایش و به‌رقه‌راربونی یاسا بۆ هه‌موو عێراقیه‌کان.
سه‌رۆک بوش له کۆتاییدا گوتی" پێکه‌وه، ده‌توانین چۆنێتی دابه‌شکردنی سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق به باشترین شێوه دیاری بکه‌ین و ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان بۆ حوکمڕانی ووڵاته‌که له لایه‌ن خودی عێراقیه‌کان خۆیانه‌وه به ده‌ست بهێنین به شێوه‌یه‌ک که بتوانێت پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی بکات و داکۆکیش له خۆی بکات."