وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌وانه‌یه له به‌رامبه‌ر ده‌سته هانده‌ریـیه
نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان كه بۆ سنورداركردنی كاری هه‌سـتیاری ناوه‌كی ئێرانه پـێشـنیارێـك پـێشـكه‌ش بكات.
ڕۆژی شه‌ممه، مه‌نوچه‌هر مووته‌كی گوتی ئێران خه‌ریـكی لـێـكۆڵینه‌وه‌یه له پـرۆسه‌كه و له‌وانه‌یه پـێـشـنیاری گۆڕانكاری بۆ وتووێژكه‌ره ئه‌وروپایـیـه‌كان بكات هه‌تا لێی بـكۆڵنه‌وه.
ده‌سته هانده‌ریـیه‌كه له لایه‌ن پـێنج ئه‌ندامانی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیاوه داڕێژراوه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئێران چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه نه‌ك چه‌ند مانـگێـك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته هانده‌ریـیانه. هه‌روه‌ها هۆشـداریدا به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردارێـك وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران شـكست له ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی زاخـكردنی یۆرانیۆم بهێنێت.
ئایه‌تولڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی مه‌لای باڵای توندڕه‌وی ئێران له ڕۆژی هه‌ینی گوتی ده‌بێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر زاخكردنی یۆرانیۆم.
ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپـۆرتـێـكدا كه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه گوتی ئێران له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستی به خولێـكی نوێی زاخـكردنی یۆرانیۆم كردووه.
وه‌ك باسیش ده‌كرێت، ده‌سته هانده‌ریـیه‌كان هاوكاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێران له خۆ گرتووه له بواری دامه‌زراندنی ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌كی كه به ئاوی سووك كارده‌كات و مه‌ترسی لێ ناكرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی. هه‌روه‌هاش ڕێـگه به ئێران ده‌درێت هه‌ندێ كاری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، له‌وانه كڕینی پارچه‌ی یه‌ده‌ك بۆ فڕۆكه ئه‌مریكیـیه‌كانی.
هه‌روه‌ها پـێـشـنیاره‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزاشی تێدایه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران شـكست بهێنێت له ڕاگرتنی زاخكردنی یۆرانیۆم.