باڵی چه‌كداری گروپـی حه‌ماس كه ئـێـستا حوكمڕانی فه‌له‌سـتین ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ڕۆژی
شه‌ممه ڕۆكێـتیان گرتۆته ئیسرائیل كه بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای زیاتر له سـاڵـێـك كارێـكی له‌و جۆره بكه‌ن.
به‌رپـرسـانی له‌شـكری ئیسـرائیلی ده‌ڵێن ئـێـسـتا ڕوون نیه ئه‌گه‌ر هیچ له‌و ڕۆكـێتانه كه‌وتبێته ناو ناوچه‌كانی ئیسرائیله‌وه، وه هیچ زیان لێ كه‌وتنێـك تۆمار نه‌كراوه.
ده‌سـته‌ی چه‌كداره‌كانی قه‌سـامی سه‌ر به حه‌ماس بڕیاریان داوه هێرشـی زیاتر له دژی ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن. گروپـه‌كه كۆتایی هێنان به ئاگربه‌ستی نافه‌رمی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له چه‌ند زه‌برێـكدا ئیسرائیل 10 فه‌له‌سـتینی كوشت. كوژراوه‌كان بریتین له 7 هاوڵاتی كه سـیانیان منداڵن، له‌گه‌ڵ 3 چه‌كداری فه‌له‌سـتینی.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ڕووداوه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به كوشـتاركاریـیه‌كی خوێناوی ناساند و سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی فه‌رمانده‌كانی له‌شـكری باشوری ئیسرائیل ژه‌نه‌ڕاڵ Yoav Galant گوتی له‌شـكری ئیسرائیل پـێـی ناخۆشه هاوڵاتیانی سـڤیـل كوژراون. به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌ركی سه‌ر شـانمانه ئیسرائیل له هێرشه ڕۆكێـته‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بـپارێزین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی دڵـگرانی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به كوژرانی هاوڵاتیـیانی سـڤیـل، وه ئیسرائیل و فه‌له‌سـتیـنی‌یه‌كانی هاندا كه دان به خۆیاندا بگرن تا بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت لێدانه له‌شـكریـیه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ڕاده‌گرێت له‌و كاته‌ی كه لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر لێدانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌كات. ئیسرائیل ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌و چه‌كداره فه‌له‌سـتینیــیه‌كانه، ئه‌وانه‌ی ڕۆكێت ده‌گرنه ئیسرائیل.