کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 فه‌له‌ستینی له ئاکامی چه‌ند هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن که‌شتیه‌کانی هێزی ئیسرائیلی له که‌ناره‌کانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆمبارانی که‌رتی غه‌ززه‌یان کردووه و به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 که‌سیان کوشتووه. به لایه‌نی که‌میشه‌وه، دوو له قوربانیه‌کان منداڵ بوون.
له ئاکامی هێرشێکی جودای ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر غه‌ززه، چوار که‌سی دیکه کوژراون که باوه‌ڕده‌کرێت چه‌کداری فه‌له‌ستینی بووبن. له نێو قوربانیه‌کانی ئه‌م هێرشه‌شدا، جه‌مال ئه‌بو سه‌مهه‌دانه‌ی فه‌رمانده‌ی باڵای چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کانی تیایدا بووه.
له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌شدا، 30 که‌س بریندار بوون. هاوکاتیش له‌شکری ئیسرائیلیش فه‌رمانیداوه به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
له ڕامه‌الله‌ی که‌ناری خۆرئاواش، سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس ئه‌و هێرشانه‌ی به جینۆساید له قه‌ڵه‌مدا و داوای له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ئیسرائیل له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه ڕاگرن.
ئیسرائیلیش ده‌ڵێت چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان نیشانه ده‌کات که له که‌رتی غه‌ززه‌وه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌کان.