ڕێبه‌ری دووه‌می تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده داوا له موسوڵمانان ده‌کات که دژایه‌تی ئه‌و ریفراندۆمه بکه‌ن که سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس پێشنیاری کردووه.
ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ڕۆژی هه‌ینی له ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆییه‌وه که که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاوی کردۆته‌وه، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا گوتویه‌تی فه‌له‌ستین ماڵی ئیسلامه و هیچ سازشکردنێکی له‌سه‌ر ناکرێت.
جێی باسه، به‌ڕێز عه‌باس پێشنیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێکی کردبوو بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی دان پیادان به ووڵاتی ئیسرائیل له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینیه‌وه. کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێت ئه‌م ریفراندۆمه له کۆتایی مانگی حه‌وت‌دا به‌ڕێوه ده‌بات، مه‌گه‌ر حکومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕازی بێت به‌و پلانه.
واپێده‌چێت، زه‌واهری پێش کوشتنه‌که‌ی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ئه‌و وێنه ڤیدیۆییه‌ی تۆمار کردبێت.
له هه‌مان به‌یاننامه‌دا، زه‌واهری ڕه‌خنه‌ی له پلانی پرۆسه‌ی ئاشتی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان گرتووه که تیایدا بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌رێک ده‌که‌ن که ڕێگه به بوونی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌دات. به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه که ئیسرائیل له ماوه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی ساڵی 1967 دا که شه‌ش ڕۆژی خایاند، داگیریکردن. هه‌روه‌ها گوتی بۆچی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان یارمه‌تیه مرۆییه‌کانیان بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان نه‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌گه‌ر واشنتۆن داوای نه‌کردبێت فه‌له‌ستینیه‌کان برسی بکه‌ن له دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فه‌له‌ستینی گرته ده‌ست.