لێپرسراوانی عێراقی له کاتی نوێژی هه‌ینی له به‌غداو چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باکوری به‌غدا، هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیان قه‌ده‌غه کرد. ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ڕێگه‌گرتنه له ڕوودانی هه‌موو جۆره هێرشێکی یاخیبوان که له‌وانه‌یه وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کوشتنه‌که‌ی ڕێبه‌ری تیرۆرستان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاویی ئه‌نجامی بده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی گوتی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیه له یانزده‌ی به‌یانیه‌وه تاوه‌کو کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بووه و ئه‌وه‌ش ئه‌و کاته‌یه که تیایدا زۆربه‌ی عێراقیه‌کان ده‌چنه مزگه‌وته‌کان بۆ نوێژی هه‌ینی.
گروپی زه‌رقاوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ش له عێراق پێشتر هێرشی خۆکوژی و ته‌قینه‌وه‌یان له شوێنه ئاینیه جوداکانی شاره‌کانی عێراقدا ئه‌نجامداوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی و عێراقی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی نزیک شاری باقوبه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، زه‌رقاوییان کوشتووه. دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش گوتی له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا، 10 که‌س کوژراون.
ته‌رمه‌که‌ی زه‌رقاوی له ڕێگه‌ی په‌نجه مۆر چه‌ند هێما و نیشانه‌یه‌کی سه‌ر له‌شی ناسراوه‌ته‌وه و ئێستاش له تاقیگه پزیشکیه‌کانی ده‌زگای FBI له ویلایه‌تی ڤه‌رجینیای ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، تاقیکردنه‌وه‌ی DNA بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و که‌سه‌ش که خه‌ڵاتی 25 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی زه‌رقاوی وه‌رگرتووه، گوتویه‌تی خۆیشی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌ربڕین و کوشتنکارییه‌کانی گروپه‌که‌ی زه‌رقاوی کردووه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، چه‌کداران کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتیان ڕفاندووه له کاتێکدا له کاره‌که‌یه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌ڕێکه‌وتووه.