سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی دادوه‌رییان ده‌رهه‌ق به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری تیرۆرستان له عێراق جێبه‌جێ كرد.
به‌ڕێز بوش له كۆشكی سپی گوتی زه‌رقاوی هه‌رگیز جارێكی دیكه ناتوانێت كه‌س بكوژێت و كوشتنه‌كه‌شی گورزێكی تونده له دژی ئه‌لقاعیده.
سه‌رۆك گوتیشی زه‌رقاوی خۆی به خۆی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌ربڕین و كوشتنكاری هێرشه خۆكوژییه‌كان ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڕێز بوش هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه تیرۆرستان بێ زه‌رقاویش له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی كه كرداری هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.