وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كانی ئۆكرانیا و گورجسـتان بۆ بوون به ئه‌ندام له ڕێـكخراوی ناتۆدا وه‌رچه‌رخانێـكی جیوپـۆلۆتیـكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كانی یه‌كێتی سۆڤێتی پـێـشـوودا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له لێدوانێـكی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیادا بۆ خانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ڕوسیا گوتویه‌تی بوونی ناتۆ له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی مۆسـكۆ ناچار ده‌كات به شـێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه بۆ پـاراسـتنی ئاسایشی خۆی.
هه‌ر به ماوه‌یه‌كی كه‌م پـێش گوته‌كانی لاڤرۆڤ، دۆما به تێـكڕای ده‌نـگ په‌یامێـكیان بۆ ئۆكرانیا په‌سه‌ندكرد كه تیایدا نیگه‌رانی زۆریان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی ئامانجی خۆی بۆ بوون به ئه‌ندام له ناتۆدا.
له ئۆكرانیاش به‌رپـرسه‌كان سه‌رسامبوون به‌و په‌یامه‌ی ڕوسیا.
بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ئهنتـۆ بوتێـكۆ به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌سۆشه‌یتد پـرێسی گوتووه، ئه‌و ناتوانێت لێـكی بداته‌وه چۆن وڵاته‌كه‌ی بـبێت به ئه‌ندامی ناتـۆ ده‌بێت به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ڕوسیا.