Accessibility links

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی مارینز نـیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌ كوشتنكاری له‌ حه‌دیثه‌ ده‌كه‌ن


سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا (مارینز) ده‌ڵێت ئه‌و زۆر نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ربازانی مارینزی ئه‌مریكی له‌ عێراق نزیكه‌ی 24 هاوڵاتی سـڤیلیان سـاڵی ڕابوردوو له‌ حه‌دیثه‌ كوشـتووه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ژه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ هاگی به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی هه‌ركه‌سـێـك ده‌ربكه‌وێت كه‌ له‌ ئامۆژگاری و ڕێنمایـیه‌كان لای داوه‌ ڕووبه‌رووی لێـپـرسـینه‌وه‌ ده‌بێت.

ژه‌نه‌ڕاڵ هاگی كه‌ تازه‌ له‌ عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، باسی له‌ ورده‌كاری لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای نه‌كرد كه‌ چی له‌ حه‌دیثه‌ ڕویداوه‌، گوتی ئه‌و ئێـسـتا ناتوانێت هیچ بڵێـت چونكه‌ هێشـتا لێـكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی له‌شـكری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی سـێنات، كه‌ ئه‌ندامێـكی پارتی كۆماری ئه‌نجومه‌نی سـێناته‌ جۆن وارنه‌ر، به‌ڵێنی داوه‌ دانیشـتن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی حه‌دیثه‌ بكرێت هه‌ركاتێـك لـێـكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ببێت. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ نامه‌یه‌كیشی‌دا بۆ وه‌زیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسـڤیڵد داوای لێ ده‌كات ناوی شـایه‌تحاڵه‌كانیان بده‌نێ تا به‌ زوترین كات گوێـیان لێ بگیرێت.

XS
SM
MD
LG