سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ماوه‌ی 48 كاتژمێری دیكه‌ی دا به حه‌ماس بۆ
ڕازیبوون له‌سه‌ر پـلانێـك كه تیایدا دان به مافی بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا ده‌نرێت، پـێش ئه‌وه‌ی كاتێـك بۆ ڕاپـرسـیـیه‌كی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه ده‌سـتنیشان بكات.
ڕۆژی سـێشه‌ممه یاریده‌ده‌رێـكی نزیكی سه‌رۆك عه‌باس (یاسر عه‌بد ڕه‌بۆ) ، گوتی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی له كۆتایی هه‌فته‌دا ڕۆژێـك ده‌سـتنیشان ده‌كات بۆ ڕاپـرسی گشتی ئه‌گه‌ر حه‌ماس هه‌ڵوێسـتی خۆی نه‌گۆڕێت.
حه‌ماس ژوانی كۆتایی یه‌كه‌می به‌ڕێز عه‌باسیان له ده‌ستدا، كه بۆ قایل بوون به پلانه‌كه‌ی كه داینابوو.
سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی سه‌ر به حه‌ماس، ئیسـماعیل هه‌نیـیه ڕۆژی سـێـشه‌ممه گوتی ڕێـكخراوه‌كه‌ی وتووێژی زیاتر له‌سه‌ر پـێـشـنیاره‌كه له‌گه‌ڵ پارتی فه‌تحی سه‌ر به مه‌حمود عه‌باس ده‌كات.
هه‌نیـیه گوتیشی پلانه‌كه په‌یوه‌سته به ژماره‌یه‌ك له مه‌سه‌له‌ی گرنـگ كه ناكرێت به خێرایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن به‌ڕێز عه‌باس ڕوونی كردۆته‌وه كه ئه‌و ڕازی نابێت هیچ گۆڕانـكاریـیه‌ك له پـێـشـنیاره‌كه‌دا بكرێت.
شـایانی باسه پلانه‌كه ده‌خوازێت ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی له‌سه‌ر خاكی كه‌ناری ڕۆژئاوا و غه‌ززه دابمه‌زرێت كه ئیسرائیلیـیه‌كان له ساڵی 1967 داگیریان كردووه. حه‌ماس به‌ره‌نگاری مه‌رجه‌كانی پـێـشنیاره‌كه ده‌بێته‌وه و مافی بوونی ئیسرائیلیش ڕه‌تـده‌كاته‌وه.